هەسەدە: سەرۆکی هەرێم یەکگرتوویی کوردی لە سووریا دووپاتکردۆتەوە

میدیای هەسەدە لەبارەی کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێم و مەزڵوم عەبدی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" هەردوو لا جەختیان لە پێویستی و گرنگیی یەکگرتوویی کورد کردەوە."

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤ی نیسان ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات بڵاویکردەوە، لەکۆبوونەوەی دوێنێی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات، دۆخی سووریا و ئایندەی کورد لە حکومەتی نوێی سووریا تاوتوێ کرا.

هەسەدە سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەش رایگەیاند" تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەی هەردوولا دۆخی سووریا و داهاتووی کورد بووە لە رۆژئاوای کوردستان، و هەردوو لا جەختیان لە پێویستی و گرنگیی یەکگرتوویی کورد کردەوە".

ئاماژە بەوەشدراوە، سەرۆکی هەرێم پشتیوانی بۆ هەوڵە بەردەوامەکانی بەستنی کۆنگرەی نیشتمانیی کورد و یەکگرتوویی کورد لە سووریا دووپاتکردۆتەوە




PM:07:28:24/04/2025