وەفدێکی دەم پارتی گەیشتە ڕۆژئاوای کوردستان

وەفدێكی دەم پارتی و دەبەپە،بە مەبەستی بەشداریکردنیان لە كۆنگرەی نیشتمانی كورد لە سوریا گەیشتنە رۆژئاوای كوردستان.

میدیاكانی رۆژئاوای كوردستان بلاویانکردەوە وەفدێکی دەم پارتی و دەبەپە بۆ بەشریکردنی لە کۆنگرەی نیشتمانی لورد گەیشتنە ڕۆژئاوای کوردستان، وەفدەكە پێكهاتون لە کەسکین بایندەر، هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتییەكان (دەبەپە)، سەرحەد ئەرەن، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی پارتی یەکسانی و دیموکراستیی گەلان (دەم پارتی)، ساڵیحە ئایدەنیز، گوڵجان کاچماز و محەمەد کاماچ، پەرلەمانتارانی دەم پارتی.

ئەوەش خراوەتەڕو، ئامانج لە سەردانی وەفدەكە بۆ ئەنجامدانی چەند كۆبونەوەیەك و ئامادەبون لە كۆنگرەی نیشتمانی كورد لە سوریا كە بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتو لەژێر ناوی كۆنگرەی "یەكڕیزیی هەڵوێستی كورد لە رۆژاڤا" بەڕێوەبچێت.

ئاماژە بەوەشدراوە، وەفدەكەی باكوری كوردستان، لەڕێگەی دەروازەی فیشخابور و لە باشوری كوردستانەوە، چونەتە رۆژئاوای كوردستان.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە بڕیارە رۆژی شەممە ٢٦ نیسان کۆنگرەی نیشتمانی ڕۆژئاوا بەڕێوەبچێت و مەزلوم عەبدی فەرماندەی هەسەدە لە پەیامێکدا یەکێک لە ئامانجەکانی کۆنگرەکەی بۆ چارەسەری پرسی گەلی کورد لە سوریا و یەکگرتوویی کورد گەڕاندەوە...




PM:09:38:24/04/2025