شارەزایەکی کەشناسی ڕایگەیاند، لە سبەینێوە هەورە بروسکە ونمە باران ڕو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و تا ڕۆژی چوار شەمەی داهاتوو بەردەوامدەبێت.
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند" کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی گەرمی باکوری ئەفریقا وخۆڵبارین و بونی ھەوری بەرز و کەمباران لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان تا سبەی بەردەوامدەبێت، لە ڕۆژانی داهاتودا ڕێژەی شێ زیاد دەکات لەگەڵ بونی بارستە ھەوایەکی سارد لە بەرگەھەوادا بەھۆیەوە ناسەقامگیریەکی لاواز ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد" لە نیوەرۆی سبەینێوە چالاکبوونی با و ھەورە بروسکە و نمە باران لە ناوچە جیاجیاکاندا پێشبینی دەکرێت و لەناوچەکانی پارێزگای سلێمانی رێژەی باران و ھەورە بروسکە زیاتر ئەبێت بەتایبەت لەکاتەکانی ئێوارە و شەودا ".
ئەوەشی خستەڕو" کاریگەری ئەو ناسەقامگیریەی کەشوھەوا تا رۆژی چوارشەمەی داھاتوو بەردەوام دەبێت، ناوبەناو ھەورە بروسکە و بارانی مامناوەند دەبارێت و تاوە باران ناوجە شاخاوییەکان دەگرێتەوە، پلەکانی گەرماش بەدرێژای ئەو ماوەیە گۆڕانکاری ئەوتۆی بەسەردا نایەت".