سەرۆکی فراکسیۆنی دەمپارتی لە پەرلەمان کۆبونەوەکانیان لەگەل وەزیری دادی تورکیا بە ئەرێنی وەسف دەکات و دەشڵێت: چارەسەرکردنی کیشەکان پێویستی بە هەنگاوی بوێرانە هەیە
سەزای تەمەلی سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی لە پەرلەمانی تورکیا کۆبونەوەی شاندەکەیانی لەگەڵ وەزیری دادی تورکیا بە ئەرێنی وەسف کرد و ڕایگەیاند: هەمو کێشەکان تەنها بە یەک کۆبونەوە چارەسەر ناکرێن.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە ئەم کۆبونەوانە بەردەوام دەبن و بە گشتی دۆخەکە بە ئەرێنی دەچێتە پێشەوە، وتیشی"چارەسەرکردنی کیشەکان پێویستی بە هەنگاوی بوێرانە هەیە".
سەزای تەمەلی دوپاتیشیکردەوە، لە کۆبونەوە لەگەڵ وەزیری دادی تورکیا تیشک خراوەتە سەر کار و ژیانی عەبدوڵا ئۆجەلان و جێگای قبوڵکردن نییە کە مەرجی کارکردن و ژیانی لەبەر چاو نەگیردرێت.
هاوسەرۆکی دەم پارتی باسی لەوەش کرد کە وەزیری داد لە کۆبونەوەکەدا پێی راگەیاندون کە هەندێک بابەت پەیوەندی بە پەرلەمان و هەموارکردنەوەی یاسا هەیە و پێویستە پەرلەمان ئەو کێشانە چارەسەر بکات کە لە ئێستادا بونی هەیە، وتیشی" وەزارەتی داد دلنیای کردونەتەوە کە بۆ ئەو بابەتە هەنگاو دەنینەوە و ئەوەش دڵخۆشی کردوون".