گۆڕانی کوردسات: پاڵپشت بە فەرمان و ڕێنماییەکانی کۆمسیۆن سبەی ڕۆژی شەممە کۆنفڕانس دەبەستین

بزوتنەوەی گۆڕان باڵی دانای ئەحمەد مەجید ڕایگەیاند"  پاڵپشت بە فەرمان و ڕێنماییەکانی کۆمسیۆن سبەی شەممە کۆنفڕانس سەرپەرشتی كۆمیسیۆن و فەرمانگەی پارت و ڕێکخراوە سیاسیەکان دەبستین".

‎لە ڕاگەیەنراوێکدا بزوتنەوەی گۆڕان باڵی دانای ئەحمەد مەجید بڵاویکردەوە" پاش هەوڵ و تەقەلایەکی زۆر و کردنەوەی گرێ یاساییەکان، پاڵپشت بە فەرمان و ڕێنماییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بڕیار درا؛ ‎سبەی رۆژی شەممە لە کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی لە (هۆڵی ئاشتی) لە شاری سلێمانی کۆنفڕانسدەبەستن".

 بزوتنەوەی گۆران ڕایگەیاندوە" کۆنفڕانسەکە بە سەرپەرشتی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و فەرمانگەی پارت و ڕێکخراوە سیاسیەکان دەبێت، هاوکات نوێنەری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی ئامادە دەبن".

لە بەشیکی دیکەی ڕاگەنەدراوەکەدا بزوتنەوەی گۆڕان داوا دەکات لە هەموو ئەو هەڵسوڕاوانەی مافی بەشداری و ناویان لە لیستی دەستەی گشتی بزوتنەوەی گۆڕاندا هەیە، دەست لەناو دەست و قوەت لە خوای گەورە ناکۆکییەکان وەلا بنێن و لەپێناو سەرپێخستنەوەی بزوتنەوەکەمان، هۆڵی ئاشتی بکەنە وێستگەی گۆڕانکاری و نوێبونەوە.

داواشی لە گۆڕانخوازان کردوە، بە حەماسەوە ئەو مافە مەدەنییە سیاسییەیان پیادە بکەن و بەشداری کۆنفرانسەکە بکەن.




PM:03:12:25/04/2025