کەشناسێک هۆشداری کەوتنەوەی ئاگر دەدات

کەشناسێک بڵاویکردەوە کە لە سبەینێوە ئەگەری هەورەبروسکەی زۆر هەیە و هۆشداری دەدات کە ئەگەری کەوتنەوەی ئاگر ھەیە بەتایبەت لەناوچەکانی کەرکوک گەرمیان سلێمانی ھەولێر.

ئاراس جەربار شارەزای کەشناسی رایگەیاند" ئەگەری لێدانی ژمارەیەکی زۆر ھەورە بروسکە ھەیە سبەی لەکاتەکانی نیوەرۆ تا شەو ، ھەورە بروسکەکان زۆربەیان وشکن واتە بارانێکی کەمیان ھەیە بەتایبەت لەم کاتەدا گژ و گیا لە زۆرێکی دەشتەکان زەردبوون بۆیە ئاگاداربن ئەگەری کەوتنەوەی ئاگر ھەیە بەتایبەت لەناوچەکانی کەرکوک گەرمیان سلێمانی ھەولێر".

دەشڵێت " مەترسیەکانی دیکە لەبارەی کەوتنی تەوژمی با لەھەورەکانەوە سبەی ئەگەری زۆرەبێت بەھۆی ئەوەی ماوەیەکی زۆر کەشوھەوا گەرمبووە و لەنێوان رووی زەوی و بەرگەھەوادا ئەو تەوژمانە بەھێزەبن کە زۆرکات ئەو بایانە توانای رووخاندنی دیوار و لەبن دەرھێنانی درەختە گەورەکانیشی ھەیە بۆیە کەل و پەلەکانتان توند و تۆڵ بکەن خۆتان و ئۆتۆمبێلەکانتان لە نزیک دیوار و داری گەورەدا رامەگرن ".




PM:03:40:25/04/2025