بانکی رەشید قەرزی خانووبەرەی بۆ ٢٠٠ ملیۆن دینار بەرز دەکاتەوە

بانکی رەشید بڕیاریدا بڕی قەرزی خانووبەرە بۆ ٢٠٠ ملیۆن دیناری عێراقی زیادبکات.

ئەمڕۆ هەینی، بانکی رەشید، لە ڕاگەیاندراوێکدا نوسیویەتی" بانکی رەشید بڕی قەرزی کڕینی یەکەکانی نیشتەجێبوون بۆ ٢٠٠ ملیۆن دینار بەرزکردووەتەوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، قەرزەکە بەمەبەستی کڕینی یەکەیەکی نیشتەجێبوون، چ پارچە زەوییەک بێت یان شوقەیەک، (بۆ ئەو فەرمانبەرانەی مووچەکانیان لە بانکەکە وەردەگرن) دەدرێت.

جێگای سەرنجە پێشوتر قەرزی نیشتەجێبوون کە لەلایەن بانکە حکومییەکانەوە دەدرا بڕی ١٥٠ ملیۆن بوو، بەڵام ئێستا کراوە بە ٢٠٠ ملیون لەو بانکە.



PM:06:07:25/04/2025