مەزڵوم عەبدی، ڕایگەیاند" ١٤ ساڵە لە شەڕدان و ١٣ هەزار گەنجی کورد لە شەڕی پاراستنی رۆژاڤا شەهید بوون."
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە) لە وتارێکدا کە لە سەرەتای کۆنفرانسی ( یەکڕیزی هەڵوێستی کورد) لە قامیشلۆ بەڕێوەدەچێت، ڕایگەیاند" ئەوان ١٤ ساڵە لە شەڕدان، ١٣ هەزار گەنجی کورد لە شەڕی پاراستنی رۆژاڤا شەهید بوون".
باسی لەوەشکرد" ئێمە لە رۆژاڤا پشتگیری بانگەوازەکەی ئۆجالان دەکەین".
دهشڵێت" ئهم كۆنفرانسه بۆ دابهشكردنی سووریا نیه، بهڵكو داوا دهكهین و دهبێت مافی كورد له سووریا جێگیر بكرێت".
ئەمڕۆ بە بەشداریی زیاتر لە ٥٠ پارتی سیاسی و ٣٥٠ کەسایەتی ئەمڕۆ کۆنفرانسی یەکڕیزیی و یەکهەڵوێستیی کوردی لە ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەدەچێت و ٢٠٠ ڕۆژنامەنوس و ٦٠ دامەزراوەی میدیایی ڕوماڵی دەکەن کە ئامانج لێی بەدیهێنانی یەکێتی نەتەوەیی کورد و یەکخستنی هەڵوێست و داواکارییەکانی کوردە بەتایبەتی لە سووریا.