بە هۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە گەرمیان پێنج کەس برینداربوون

بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە لە گەرمیان پێنج کەس برینداربوون پۆلیسیش دەڵێت"هاتوچۆکە بە هۆی وەرگەرانی ئۆتۆمبیلێک بووە".

هاتوچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا بلاویکردەوە" بەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢٦ی نیسان لەسەر ڕێگای کەلار دەربەندیخان نزیک گوندی بانیخان، ئۆتۆمبێلێکی جۆری هۆندا سەنتافی بەئاراستەی دەربەندیخان ڕۆیشتووە کۆنترۆڵی لەدەست داو وەرگەڕا".

باسی لەوەشکردووە"بەهۆیەوە شۆفێر و چوار سەرنشینی برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد کەلاریکران لە باوەنور، لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە."




PM:02:25:26/04/2025