کۆنفڕانسی یەکڕیزیی و یەک هەڵوێستیی کوردی لە ڕۆژئاوا کۆتایی هات

کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد لە رۆژئاوا کۆتایی هات و بە گوێرەی ڕاگەیەنراوی کۆتایی کۆنفرانسەکە لایەنە کوردییەکان شاندێکی هاوبەش بۆ دانوستان لەگەڵ دیمەشق پێک دەهێنن

کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان،بەیانی ئەمڕۆ بە بەشداریی زیاتر لە ٤٠٠ کەس دەستی پێ کرد و نزیکەی کاتژمێر ٠٢:٣٠ خولەکی دوای نیوەڕۆ کۆتایی هات.

محەممەد ئیسماعیل، سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) و  فەوزە یوسف، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە) لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیەنراوی دەرئەنجامی کۆتایی کۆنفرانسەکەیان بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی خوێندەوە. 

بە پێی ڕاگەیەنراوەکە، پێویستە سوریای نوێ مافەکانی کورد و نەتەوەکانی تر مسۆگەر بکات و پێویستە سوریایەکی دیموکراتی لامەرکەزی بیتە ئاراوە.
لە کۆنفرانسەکەدا بڕیاردرا بە زووترین کات شاندێکی هاوبەش لە لایەنە سیاسییە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان پێک بهێنرێت تاوەکوو لەسەر بنەمای ئەو لێکگەیشتن و دیدگا هاوبەشەی لە کۆنفرانسەکە هاتووەتە ئاراوە، دانوستان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئێستای سووریا، پێک بهێنرێت. 




PM:03:13:26/04/2025