حاڵەتێکی دیکەی گیانلەدەستدان بە تای خوێنبەربون لە کەرکوک تۆمارکرا

حاڵەتێكی دیكەی گیان لە دەستدان بەتای خوێن بەربون لە شاری كەركوك تۆماركراوە، ڕێژەی گیانلەدەستدان بەو نەخۆشیە بەرزبوتەوە بۆ چوار کەس.

بە گوێرەی میدیاکان حاڵەتێكی دیكەی گیان لە دەستدان بەتای خوێن بەربون لە شاری كەركوك تۆماركراوە كە خانمێكی دوگیانە هەروەها منداڵەكەشی گیانی لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە کارمەندی تەندروستی بوە، كۆی ژمارەی توشبوان بە تای خوێن بەربون لە شاری كەركوك هەشت كەس بون، كە تا ئێستا ژمارەی گیان لەدەستدان گەیشتوەتە چوار كەس.

لە عێراق، بە تەنها لەم ساڵدا پێنج کەس بەو نەخۆشیە گیانی لەدەستداوە و ٢٧ کەسی توش بو بە تای خوێنبەربونی تۆمارکراوە.




PM:05:19:26/04/2025