شەڕێکی قورس لە نێوان پاسەوانەکانی زیاد جەبار و هێزەکانی ئۆپراسیۆن ڕوویدا

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٥ شەڕێکی قورس لە نێوان پاسەوانەکانی زیاد جەبار و هێزەکانی ئۆپراسیۆنی ئاسایش ڕوویدا

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئێوارەی ئەمڕۆ لە بەردەم تەلاری هونەری شاری سلێمانی لە میانی مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتی بلەدا (ئیبراهیم ئەحمەد)، شەڕێکی سەخت لە نێوان پاسەوانەکانی زیاد جەبار ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی و هێزەکانی ئۆپراسیۆنی ئاسایش ڕوویدا.

هەر بەپێی زانیارییەکان شەڕەکە دوای تەواوبوونی مەراسیمەکە ڕوویداوە، کاتێک زیاد جەبار سەرقاڵی کۆنگرەی رۆژنامەوانی بووە، لەلایەن هێزی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش و پاسەوانەکانی زیاد جەبارەوە بووە بە شەڕ و دوو پاسەوان برینداربوون.

هەروەها بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی لە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە تێیدا دەردەکەوێت کە هێزەکانی ئۆپراسیۆن لە زیاد جەباریش دەدەن و دەستدرێژی دەکەنە سەر زیاد جەباریش. 

تا ئێستا هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە نەزانراوە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی سنووری پارێزگای سلێمانیش هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمیان دەربارەی ڕووداوەکە بڵاونەکردووەتەوە. 



PM:07:50:26/04/2025