کەمێک پێش ئێستا دەزگای ئاسایشی هەرێم لەبارەی هێرشکردنە سەر زیاد جەبار و پاسەوانەکانی ڕوونکردنەوەیەکی بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەنجامدەرانی هێرشەکە دەستگیركراون".
عقيد سەلام عبدالخالق وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم، ئەمشەو شەممە لە ڕوونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە" سەبارەت بەو گرژی و ئاڵۆزیەی ئێوارەی ئەمڕۆ ڕوویدا، ئەنجومەنی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە پێکهێنراوە".
هەروەها هاتووە" ئەوانەی سەرپێچی یاساییان کردووە هێرشیان کردۆتە سەر پاسەوانەکانی زیاد جەبار لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی، سەرجەمیان دەستگیرکراون و ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان گیراوەتەبەر".
پێشتر ماڵپەڕی (سپی) لە هەواڵێکدا ئاماژەی بەوەکردبوو کە ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی کۆتاییهاتنی مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتی بلە لە بەردەم تەلاری هونەری سلێمانی، شەڕێکی سەخت لە نێوان هێزێکی ئۆپراسیۆنی ئاسایش و پاسەوانەکانی زیاد جەبار ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە سلێمانی ڕوویدا.