ژنێکی گەنج لە کۆتۆلی سەر بە شاری خۆی لەلایەن برای هاوسەرەکەیەوە کوژرا.
بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ستارە مووساپووری تەمەن ۱۸ ساڵ و خەلگی گوندی گوگردی سەر بە شارۆچکەی کۆتۆل لە ڕێگای بەکارهێنانی چەک لەلایەن برای هاوسەرەکەیەوە کوژرا.
یەکێک لە هاوڕێیانی نزیکی قوربانی لەو بارەیەدا بە هەنگاوی ڕاگەیاندووە" ستارە مووساپوور کە دوو ساڵ پێشتر هاوسەرگیری کردبوو بەهۆی ئەوەی منداڵی نەدەبوو بەردەوام لەلایەن بنەماڵەی هاوسەرەکەیەوە لەگەڵ توندوتیژی زارەکی و فیزیکیدا ڕووبەڕوو دەبۆوە".
بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی مووساپوور، ستارە سێ ڕۆژ پێش کوژرانی گەڕاوەتەوە بۆ ماڵی دایک و باوکی و بۆ ڕزگارکردنی گیانی داوای یارمەتی لێیان کردبوو، بەڵام بە گوشاری بنەماڵەکەی و بەوەی لەلایەن ئەوانەوە بە پاراستنی ئابڕوو ناو بردراوە گەڕێندراوەتەوە بۆ لای هاوسەرەکەی.
ئەو سەرچاوە هەروەها ڕایگەیاندووە کە" بکوژ یەک ڕۆژ دوای دەستبەسەرکردنی بە ڕەزامەندی باوە گەورەی قوربانی لە بەندیخانە ئازاد کراوە".
بەپێی ئامارێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، تەنیا لە ماوەی ۲۲ ڕۆژی ئەپریلی ئەمساڵدا لانیکەم کوژرانی ۲۲ ژن لە شارە جیاوازەکانی ئێراندا تۆمار کراوە.