"کۆنفڕانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی کورد تاکە رێگه‌ى مسۆگه‌ركردنى مافه‌كانى كورده‌ له‌ سووريا"

کەمێک پێش ئێستا نێچیرڤان بارزانی لەبارەی کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی کوردی لە رۆژئاوای کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" تاکە رێگه‌ى مسۆگه‌ركردنى مافه‌كانى كورده‌". 
 
نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی، ئەمشەو شەممە ڕایگەیاند" ستايش و ده‌ستخۆشى بۆ به‌ڕێز مه‌زلووم عه‌بدى و ئەنەکەسە و هه‌موو ئه‌و خوشك و برايانه‌ى كاريان بۆ ئه‌نجامدانى کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی کورد له‌ سووريا کرد".

دەشڵێت" پيرۆزباى سه‌ركه‌وتنى كۆنفرانسه‌كه له‌ هه‌مووان ده‌كه‌م كه‌ مايه‌ى خۆشحاڵييه‌كى زۆره‌ و دڵى گه‌لى كوردستانى له‌ هه‌موو شوێنێك خۆش كرد". 
 
بارزانی لە کۆتایی پەیامەکەیدا هیواش دەخوازێت ئەم کۆنفرانسە ببێته‌ هۆى پته‌وكردنى یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی کورد و دەڵێت" تاکە ڕێگه‌ى مسۆگه‌ركردنى مافه‌كانى كورده‌ له‌ سووريا".

هەروەها پشتگيرى و هاوكارييه‌كانی بۆ ئه‌و هه‌وڵه دڵسۆزانه‌ و بۆ مافه‌ ڕه‌واكانى كورد و هه‌موو پێكهاته‌كان، بۆ ئارامى و سه‌قامگيرى و ئاشتى له‌ سووريا و ناوچه‌كه‌ دووپاتدەکاتەوە.



PM:11:02:26/04/2025