بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بڕی بارانبارینی (١٢) کاتژمێری رابردووی بەشێک لە ناوچەکانی بڵاوکردەوە کە زۆرترین باران لە سلێمانی باریووە.
کەشناسی هەرێم ئاماژە بەوە دەکات، لە ماوەی (١٢) کاتژمێری ڕابردوودا زۆرترین بڕی بارانبارین لە سلێمانی باریووە کە بڕەکەی (٣.٨) ملم بووە.
بڕی بارانى ١٢ کاتژمێری ڕابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم بەمشێوەیەیە:
هەولێر ٠.١ ملم
سلێمانی ٣.٨ ملم
دهۆک ٣ ملم
کەرکوک ١ ملم
پیرمام ٣.٦ ملم
چەمچەماڵ ١.٨ ملم
دووز خورماتوو ٠.٢ ملم
شەمامک ٠.٩ ملم