کەشناسی کەشوهەوای ٢٤ کاتژمێری داهاتووی راگەیاند


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ کەمێک باران لە چەند شوێنێکی هەرێم ببارێت، بەڵام بەیانی تەنها پەڵە هەوری تەنک بە ئاسمانەوە دەبێت.

کەشی پێشبینیکراوی ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٧ ی نیسان بەم شێوەیە دەبێت: 

کەش، ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت، ئەگەری نمە باران هەیە لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەولێر.

پلەکانی گەرما، نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .

سبەی دوو شەممە ٢٨ ی نیسان:

کەش، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتی هەندێ کات بۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆڕێت . 
پلەکانی گەرما /نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ .

پلەکانی گەرما بەمشێووەیە دەبێت:

هەولێر: ٣٠ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٢٧ پلەی سیلیزی
دهۆک : ٢٩ پلەی سیلیزی 
کەرکوک:٣١ پلەی سیلیزی 
زاخۆ:٢٩ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ٢٨ پلەی سیلیزی
سۆران : ٢٤ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ١٧ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٣٦ پلەی سیلیزی




AM:11:20:27/04/2025