پەرلەمانتارێکی تورکیا: سەرکردەیەکی گروپە ئیسلامییەکانی سوریا ڕەگەزنامەی تورکیای پێبەخشراوە

پەرلەمانتارێکی تورکیا ئاشکرای کردوە، سەرکردەیەکی گروپە ئیسلامییەکانی سوریا ڕەگەزنامەی تورکیای پێبەخشراوە و بە بڕی چەندین ملیۆن دۆلار لە ناوچەیەکی ئەو وڵاتە وەبەرهێنانی گەشتیاریی هەیە...


تورهان چۆمێز، پەرلەمانتاری ئیی پارتی لە تۆری کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیویەتی، حکومەتی تورکیا ڕەگەزنامەی تورکیی بەخشیوە بە عیسام بویدانی، سەرۆکی گروپی جەیشول ئیسلامی جیهادی کە بنکەکەی لە سوریایە و نازناوەکەی گۆڕدراوە بۆ عیسام بێداتیئۆغڵو.

چۆمێز ئاشکراشی کردوە، ئەو سەرۆکەی گروپە ئیسلامیەکە بە بری ملیۆنان دۆلار لە شاری ئەنتاڵیا کە بەناوبانگترین ناوچەی گەشتیاریی تورکیایە وەبەرهێنانی گەشتیاریی کردوە.

ئەوەشی ڕون کردوەتەوە، فەڕەنسا پێشتر بەڵگەی ئەو کۆمەڵکوژیانەی بڵاوکردوەتەوە کە سەرۆکی گروپەکە کردویەتی و تەنانەت ئینتەرپۆل- پۆلیسی نێودەوڵەتی لە لیستی داواکراوانی سوردا ناوی دیاریی کردوە..








PM:03:10:27/04/2025