سەرۆکی هەرێم و شای ئوردن کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پتەوکردنی پەیوەندییەکان و هاریکاریی هاوبەشی هەردوولا کراوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ی نیسان، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانەی عەممانی پایتەختی ئوردن لەلایەن شازادە عەلی بن حوسێن، برای شای ئوردن پێشوازیی لێکرا.
دوای ئەوە راستەوخۆ لەلایەن شا عەبدوڵڵا بن حوسێن، شای ئوردن پێشوازیی لێکرا، خوانی نیوەڕۆ بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان رێکخرا و کۆبوونەوە.
بەر لە کۆبوونەوەکەش، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، پتهوکردنی پەیوەندییهکانی ههردوولا و هاریکاریی هاوبهشی عێراق و هەرێمی کوردستان لهگهڵ شانشینی ئوردن، تاوتوێ دەکرێن.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە" نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای ئوردن دیدار و کۆبوونهوهی دهبێت، لەنێویاندا وەزیری دەرەوەی ئوردن".