سەرۆکایەتی کۆماری سووریا وەڵامی کۆنفڕانسی "یەكڕیزی و یەكهەڵوێستی” دوێنێی کوردای ڕۆژئاوای دایەوە و دەڵێت”هەموو كیانێك لەژێر ناوی فیدڕاڵی و خۆسەری ڕەتدەكەینەوە".
سەرۆكایەتی كۆماری سووریا لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لێدوانەکانی دوێنێ هــەســەدە پێچەوانەی ڕێکكەوتنەکەی نێوان ئەحمەد شــەرع و مەزڵوم عەبدی بووە و دژی هەر هەوڵێکن بۆ فیدڕاڵی و خۆبەرێوەبەری.
لە بەیاننامەکەدا داوایان کردوە لە هەسەدە و لایەنە هاوبەشەکانی دیکەیان، کە "پابەندی رێککوتنی نێوانمان بن و بە هیچ شێوەیەک دابەشکردنی سووریا قبوڵکراو نییە”.
ڕاشیگەیاندووە، یەکگرتوویی گەل و خاکی سووریا هێڵی سوورە و گۆڕانکاریی دیمۆگرافی ڕەت دەکەینەوە.
جەختیشی كردۆتەوە، هەموو هەوڵێک بۆ دابەشکردن یان بنیادنانی قەوارەی جیاکراوە لەژێر ناوی فیدڕاڵیەت و ئیدارەی خۆسەر بەبێ ڕێککەوتنی نیشتمانیی گشتگیر ڕەتدەکەینەوە.