دوایین زانیارییەکان لەبارەی مووچەی مانگی نیسان ڕاگەیەندرا

ماڵپەڕی فەرمی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت" سبەینێ وردبینی لە لیستی موچەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم تەواو دەبێت و ڕەنگە تا کۆتای هەفتە پارە بۆ موچە ڕەوانەی هەرێم بکرێت". 
 
ئەمڕۆ یەکشەممە ماڵپەڕی کەی ئێن ئێن، بڵاویکردەوە" ئێوارەی دوێنێ شەممە شاندێکی هونەری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتون لە بەرێوەبەری دیوان، بەڕێوەبەری ژمێرکاری و بەڕێوەبەری بودجە و داهات لە وەزارەتی دارایی سەردانی بەغدادیان کردوە و ئەمڕۆ چونەتە وەزارەتی دارایی عێراق". 

هەروەها ماڵپەڕەکە دەڵێت" لە وەزارەتی دارایی عێراق پێیان راگەیەنراوە، سبەینێ دووشەممە وردبینکردن لە لیستى موچەى مانگى نیسان  کۆتایی دێت و ئەگەر هەر تێبینیەک هەبێت بە شاندەکە دەدرێت تا چاک بکرێت". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر هیچ سەرنج و تێبینییەک لەسەر لیستى موچە و تەرازوی پێداچونەوە نەبێت، چاوەڕوان دەکرێت کۆتایی ئەم هەفتەیە پارەی موچەى مانگی نیسان ڕەوانەی هەرێمی کوردستان بکرێت.



PM:07:38:27/04/2025