یەکێتی و پارتی لە سلێمانی کۆدەبنەوە

سبەینێ دووشەممە هەردوو وەفدی پارتی و یەکێتی لە شاری سلێمانی لەسەر پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حكومەت كۆدەبنەوە. 

ڕێواس فایەق، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی، ئەمشەو یەکشەممە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" سبەینێ شاندێکی باڵای پارتی سەردانی سلێمانی دەکەن و لەگەڵ یەکێتی کۆدەبنەوە". 

ئاماژەی بەوەشکرد، كۆبوونەوەكە کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت و دیدارەکەش هاوشێوەی ماوەکانی رابردوو پەیوەست دەبێت بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم.

ڕۆژی ٢٠ی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو پرۆسەی هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان بەڕێوەچوو کە پارتى ٣٩ کورسی و یەکێتى ٢٣ کورسی بەدەستهێنا، بەڵام تائێستا لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت نەگەیشتوونەتە رێککەوتن. 



PM:08:46:27/04/2025