ئەمڕۆ لە هاوینەهەواری شارۆچکەی دوکان مەسرور بارزانی لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی کۆدەبنەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ی نیسان له هاوینه هه‌واری دوكان كۆبونه‌وه‌ی هه‌ردوو شاندی باڵای یه‌كێتی و پارتی به سه‌رۆكایه‌تی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی و مەسرور بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی ئه‌نجامده‌درێت.
کۆبوونەوەکە درێژكراوه‌ی دیدارەکانی رابردووی نێوان هه‌ردوولا ده‌بێت تایبه‌ت، بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكومه‌تی هه‌رێم.
هەروەها بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا شێواز و چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی کابینەی نوێی حکومەت یەکلابکرێتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، بڕیارە دوای کۆبوونەوەکەی سبەی، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سەردانی ئەمریکا بکات.
لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کە ڕۆژی ٢٠ی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو بەڕێوەچوو، پارتی ٣٩ کورسی پلەی یەکەمی بەدەستهێنا، یەکێتی بە ٢٣ کورسی پلەی دووەمی بەدەستهێنا، بەڵام تائێستا لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت رێکنەکەوتوون.