بەدرۆنی بۆمبرێژکراو هێرشکرایە سەر خاڵێکی پێشمەرگە

لە ئامێدی هێرشێكی درۆنی كرایە سەر هێزەكانی پێشمەرگە و بەهۆیەوە سێ‌ پێشمەرگە بریندار بوون.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٨ی نیسان، لە گوندی بلاڤە لە سنووری قەزای ئامێدی، درۆنێكی بۆمبڕێژكراو خۆی بە خاڵێكی سەربازی هێزەكانی پێشمەرگەدا تەقاندەوە و بەهۆیەوە سێ‌ پێشمەرگە بریندار بوون.

بەپێ زانیاریەکان سێ پێشمەرگە لەو هێرشەدا برینداربوون  و دۆخی تەندروستی پێشمەرگەكان باشە و لەژێر چارەسەری پزیشكیدان.

یەکێك لەو پێشمەرگانە ساچمە بەر تەنشتی کەوتووە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتی دهۆك دەکرێت.

دوێنێ یەکشەممە خاڵێکی نوێی هێزەکانی پێشمەرگە لە نزیک گوندی بەلاڤە لە ناحیەی دێرەلۆکی سەربە قەزای ئامێدی دروست کراوە، کە ئەمڕۆ هێرش کرایە سەر ئەو خاڵە.



PM:04:46:28/04/2025