لاهور شێخ جەنگی و سەلاحەدین بەهادین کۆبوونەوە و پێکەوە چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد لەوانەش هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ی نیسان سەلاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، لەبارەگای تایبەتی خۆی لە شاری سلێمانی، بەیاوەری ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی، پێشوازیكرد لە لاهور شێخ جەنگی، بەرەی گەل و شاندی یاوەری.
بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە لەدیدارێكدا گفتوگۆ كرا دەربارەی دۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان و دۆخی سیاسی ناوچەكە و پرۆسەی ئاشتی باكوور و رۆژئاوا.
لەبەشێكی دیكەی كۆبونەوەكەدا، گفتوگۆ كرا دەربارەی پرسی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە بڕیارە لە مانگی ١١ی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت و هەردوولا جەختیان كردەوە لەسەر كاری هاوبەش و پێكەوەیی لەپێناو پارێزگاریكردن لە سەنگ و پێگەی كورد لەبەغدا.