سوپای سوریا ڕێکەوتنی ئاگربەست لەگەڵ هەسەدە پێشێل دەکات

سوپای سووریا هێزی زیاتر ڕه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ری به‌نداوی تشرین ده‌كات و لەو شوینانە جیگیریان دەکات کە پیشتر هێزەکانی سوریای دیموکراتی تێیدا بووە

ئەمڕۆ دووشەممە دووشه‌ممه‌، ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٥ ،چەند سەرچاوەیەک لە ناو هێزەکانی سوپای سوریا ئاشکرایان کرد کە هێزێکی زیاتر رەوانەی ناوجەکانی دورووبەری بەنداوی تشرین کراوە و چەند خاڵێکی پشکنین بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بەنداوەکە جێگیرکراوە.

بە گوێرەی سەرچاوەکان، هێزه‌كانی سوپای سووریا چوونه‌ته‌ خاڵه‌كانی پێشه‌وه‌ی به‌نداوه‌كه‌ له‌ گوندی قه‌لقه‌ل كه‌ حه‌وت كیلۆمه‌تر له‌ به‌نداوه‌كه‌ دووره‌ و پێشتر هێزه‌كانی سووریای دیموكرات تێیدا جێگیر بوون. 

هاوكات فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌كانی توركیا ده‌وروبه‌ری به‌نداوه‌كه‌یان بۆردومان كردووه‌ كه‌ له‌ ئه‌نجامدا ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ له‌ ڕۆژئاوای به‌نداوه‌كه‌ بیستراوه‌.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە پیشتر لە نێوان حکومەتی کاتی سوریا و هێزەکانی هەسەدە ڕێکەوتننامەیەک واژۆ کرا کە بە پێی ڕێکەوتننامەکە بڕیار بوو بەنداوی تشرین بە هاوبەشی هەر دوو لایەن کۆنتڕۆڵ بکرێت.




PM:06:22:28/04/2025