سودانی: زنجیره‌یه‌ك پڕۆژه‌ له‌ كه‌ركوك جێبەجێدەکەین

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئەمڕۆ لە میانی پێشوازیکردنی لە پارێزگاری کەرکوک ڕایگەیاند" زنجیره‌یه‌ك پڕۆژه‌ له‌ كه‌ركوك جێبەجێدەکەین". 

نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە" ئه‌مڕۆ دووشەممە محه‌مه‌د شیاع سودانی پێشوازی له‌ ڕێبوار ته‌ها پارێزگاری كه‌ركوك كرد، بۆ پێداچوونه‌وه‌ به‌ ورده‌كارییه‌كانی بارودۆخی ئه‌منی و ئابوری و خزمه‌تگوزاری له‌ پارێزگاكه‌دا". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دیدارەکەدا پێداچوونه‌وه‌ به‌ چه‌ند ته‌وه‌رێكی تایبه‌ت به‌ دابینكردنی خزمه‌تگوزاری و پڕۆژه‌كانی گه‌شه‌پێدان له‌ سه‌رجه‌م شارەدێ و شارۆچکەکانی پارێزگای كه‌ركوك كرایەوە. 

هەروەها سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند" حكومه‌ت به‌ نیازه‌ كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ له‌ پارێزگای كه‌ركوك ده‌ستپێبكات، له‌ چوارچێوه‌ی پاكێجێك له‌ پڕۆژه‌كان كه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری پارێزگاكاندا جێبه‌جێده‌كرێن". 



PM:08:05:28/04/2025