ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ی نیسان چەکدارانی داعش لە ڕۆژئاوای سووریا هێرشیانکردە سەر شەڕڤانانی هەسەدە و لە ئەنجامدا قوربانی لێکەوتەوە.
فەرهاد شامی وتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، ئەمڕۆ لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە" داعش لە دێرەزووری ڕۆژئاوای سووریا هێرشیانکردووەتە سەر شەڕڤانانی هەسەدە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، هێرشه‌كه بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی پێنج ئه‌ندامی هێزه‌كانی پاراستنی خۆجێی و برینداربوونی كه‌سێكی دیكه كه لە ئێستادا بۆ وەرگرتنی چاره‌سه‌ركردن گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه.
پارێزگای دێرەزوور لە ساڵی ٢٠١٧ ەوە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموكرات - هەسەدەوە کۆنترۆڵکراوە کە پێشتر لە ژێر دەسەڵاتی چەکدارانی داعش بووە.