هاوسەرۆكانی دەم پارتی سەبارەت بە دۆخی تەندروستی ئەحمەد تورک سیاسەتمەدار و کەسایەتی ناسراوی کورد و ئەندامی شاندی ئیمراڵی ڕوونکردنەوە دەدەن و دەڵێن" چارەسەری کیمیایی بۆ کراوە".
تونجەر باكرهان و تولای هاتیموگلاری هاوسەرۆكانی پارتی یەكسانی و دیموكراتی (دەم پارتی)، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) بڵاویانکردەوە" ئەحمەد تورك پرۆسەی چارەسەری کیمیایی بە سەرکەوتویی تەواو کردووە و دەستی بە چارەسەری تیشکی کردووە".
دەشڵێن" باوەڕمان وایە کە بە زوترینکات دەگەڕێتەوە بۆ هەوڵە بەردەوامەکانی ئاشتی، جارێکی دیکەش هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ دەخوازین".
ئەحمەد تورک ساڵی ١٩٤٢ لە مێردین لە دایکبووە و سیاسەتمەدار و کەسایەتییەکی دیاری باکوری کوردستانە، لە ساڵی ٢٠١١ بۆ ١٩٧٣ شەش خول پەرلەمانتار بووە، لە ١٩٩٠ پارتی رەنجی گەلان (هەپ)ی دامەزراندووە، لە ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٩ دووجار بە سەرۆکی شارەوانی مێردین هەڵبژێردراوە.