هەسەدە گیان لەدەستدانی پێنج شەڕڤانی ڕاگەیاند

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا ناسنامەی پێنج شەڕڤانی ئاشکراکرد کە ساڵی ڕابردوو لە شوێنی جیاجیا و لە بەرواری جیاوازدا گیانیان لەدەستداوە. 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە" بە شانازییەوە بەرزبوونەوەی کۆمەڵێک لە هەڤاڵانی خەباتکارمان بۆ پلەی شەهیدبوون ڕادەگەیەنین، لە شوێن و کاتە جیاوازەکاندا، دوای ئەوەی لە چوارچێوەی ڕیزەکانی هێزەکانماندا کارێکی پڕ لە خۆڕاگری و خەباتیان بەسەر بردووە، هەروەها بەشدارییان لە چەندین هەڵمەتی سەربازیدا کردووە کە تێیدا چەندین کردەوەی قارەمانانەیان دەستکەوتووە". 

هەسەدە ناسنامەی قوربانییەکانی بەمشێوەیە ڕاگەیاند:

١- دەمهات ڕەقە

ناوی ڕاستەقینە و پاشناو: موعەیاد بیللا ئەحمەد

ناوی دایک: ئاوش

ناوی باوک: احمد

شوێنی لەدایک بوون: ڕەقە

شوێن و ڕۆژی شەهیدبوون: سارین - ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤.

٢ - دەجوەر هەڵەب

ناوی ڕاستەقینە و پاشناو: خەلیل مەحمود خەلیل

ناوی دایک: حەسنە

ناوی باوک: مەحمود

شوێنی لە دایکبوون: حەلەب

شوێن و ڕۆژی شەهیدبوون: دێر حەفەر - ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤.

٣- ڕۆژکار وەلات

ناوی ڕاستەقینە و پاشناو: ڕودی خەلەف

ناوی دایکی: نۆرا

ناوی باوک: محەمەد

شوێنی لە دایکبوون: دەرباسیە

شوێن و ڕۆژی شەهیدبوون: سارین - ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤.

٤- سوار مەحسون

ناوی ڕاستەقینە و پاشناو: ئایدن ڕەشید

ناوی دایک: فاتیمە

ناوی باوک: محەمەد

شوێنی لە دایک بوون: عەفرین

شوێن و ڕۆژی شەهیدبوون: منبج - ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤.

٥- شۆڕش ئامانوس

ناوی ڕاستەقینە و پاشناو: مستەفا مامو

ناوی دایک: ئەمیرە

ناوی باوک: خالد

شوێنی لە دایک بوون: عەفرین

شوێن و ڕۆژی شەهیدبوون: سارین - ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤.



AM:09:40:29/04/2025