لە خورماتوو ته‌رمی ژن و پیاوێك دۆزرانه‌وه‌

ئەمڕۆ سێشەممە له‌ سنووری قه‌زای خورماتوو، تەرمی ژن و پیاوێک لە نێو خانویه‌كی ته‌واونه‌كراودا دۆزرانه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی ماڵپەڕی (سپی)، ته‌رمی ژن و پیاوێک لە نێو خانویه‌كی ته‌واونه‌كراودا له‌ نزیك چێشتخانه‌یه‌ك لە سنوری خورماتوو دۆزرانه‌وه‌ كه‌ ئاسه‌واری فیشه‌ك به‌ جه‌سته‌یانه‌وه‌ هه‌یه‌.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، کوژراوەکان بە رەگەز عەرەبن و خەڵکی ناحیەی عوزێمن کە بەھۆی کشتوکاڵی ھاتونەتە سنورەکە، بەڵام تائێستا هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە نەزانراوە. 

لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە روداوەکە کردووە.



AM:10:31:29/04/2025