بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە سنووری قەزای ئامێدی جارێکی دیکە لە ڕێگەی درۆنەوە هێرشکرایەوە سەر خاڵێکی پێشمەرگە کە لە ئەنجامدا دوو پێشمەرگە برینداربوون.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، کاتژمێر (١٠:٠٠)ی بەیانی ئەمڕۆ ٢٩ی نیسان بە درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە سنووری ناحیەی دێرەلۆکی سەر بە قەزای ئامێدی هێرشکرایە سەر خاڵێکی هێزەکانی پێشمەرگە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، لە ئەنجامی ئەو هێرشە دوو پێشمەرگە برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئامێدی کران، دواتر ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک کران.
دواینیوەڕۆی دوێنێ دووشەممەش لە گوندی بلاڤە لە سنووری قەزای ئامێدی، درۆنێكی بۆمبڕێژكراو خۆی بە خاڵێكی سەربازی هێزەكانی پێشمەرگەدا تەقاندەوە و بەهۆیەوە سێ پێشمەرگە برینداربوون.