ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەمڕۆ و سبەی پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە".
بەپێی زانیارییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و لە ناوچەکانى باکور و باکورى ڕۆژهەڵاتى هەرێم نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەرى کەمێک نمە باران و هەورە بروسکە.
ئەوەشی خستەڕوو، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بەرزتر دەبنەوە، خێرای باش (١٥ - ٢٠)کم دەبێت، مەودای (٩ - ١٠)کم دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییە سنووريیەکانى باکور نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک لە هەوادا، هەروەها پلەکانی گەرما (١ تا ٢) بەرزدەبنەوە و خێرای باش (٥ - ١٥)کم دەبێت، مەودای بینین (٧ - ٩)کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە:
هەولێر: ٣٣
سلێمانی: ٣٠
دهۆک: ٣٣
زاخۆ: ٣٤
هەڵەبجە: ٢٩
کەرکوک: ٣٤
حاجی ئۆمەران: ٢٣
سۆران: ٢٩
گەرمیان: ٣٧