نوێنەری هەرێم لە بەغداد: سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچە ڕەوانە دەکرێت

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد ڕایدەگەیەنێت، کە سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٩ی نیسان، فارس عیسا، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد ڕایگەیاند، وردبینیکردن لە لیستی مووچەی مانگی نیسان تەواو بووە و هیچ کێشەیەکی نییە.

ئەوەشی خستەڕوو کە چاوەڕێی واژۆی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق دەکرێت کە لە گەشتی دەرەوە بووە.

فارس عیسا ڕاشیگەیاند، دەبوو لەم دوو ڕۆژەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە بکرایە، بەڵام دەکەوێتە سەرەتای هەفتەی داهاتوو.




PM:01:56:29/04/2025