دەمپارتی: هیچ هەوڵێک بۆ بەشداریی دەمیرتاش لە سەردانەکانی ئیمراڵی نییە

هاوسەرۆکی دەمپارتی لەبارەی بەشداریکردنی سەڵاحەددین دەمیرتاش لە سەردانەکانی ئیمراڵی ڕایگەیاند"هەنگاوێکی لەو جۆرە دڵخۆشکەرە و لە ئێستاوە داوای پارتەکەیان دەبێت لە حکومەت".

تولای هاتیمۆغوڵاری، هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان- دەمپارتی، لەدوای کۆبونەوەی گروپی پەرلەمانی پارتەکەی، لەبارەی بەشداریکردنی سەڵاحەددین دەمیرتاش لە سەردانەکانی ئیمراڵی لە جێگەی سڕی سورەیا ئۆندەر ڕایگەیاند"لە ئێستادا هیچ بەرەوپێشچونێکی لەو جۆرە نییە".

وتوشیەتی، پێشتر دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ ویستی بەشدارییان لە گفتوگۆکانی پڕۆسەی ئاشتی و ئیمراڵی لە هەر شوێن و کاتێکدا دوپات کردوەتەوە.

ئاشکراشی کردوە، ئەگەر شتێکی وا ڕوبدات، بە دڵنیاییەوە دڵخۆش دەبن و لە ئێستاوە ئەوە داوای ئەوان دەبێت لە حکومەت.

ئەوە لەکاتێکدایە، پێشتر دەمپارتیی ڕایگەیاندبو"سەڵاحەددین دەمیرتاش و عەبدوڵا ئۆجەلان بە شێوەی نامەی نوسراو گفتوگۆیان لەبارەی پڕۆسەی ئاشتی کردوە".



PM:03:59:29/04/2025