حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی پێنج شەممە 1ی ئایار لە کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت پشووی فەرمی دەبێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، ڕۆژی پێنج شەممە، ١ی ئایاری ٢٠٢٥، بە بۆنەی یەکی ئایار (جەژنی کرێکاران)، لە کەرتی گشتی (دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان) و کەرتی تایبەت، پشووی فەرمی دەبێت.
ساڵانە و بەپێی خشتەی پشوووەكانی هەرێم، ڕۆژی ١ی ئایار بەبۆنەی جەژنی كرێكارانەوە دەكرێتە پشووی فەرمی.