هێرشی داعش بۆ ڕۆژئاوای کوردستان زیادیکردوە و بەڕێوەبەری ڕوانگەی سورییش بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت"لە چوار مانگی ئەمساڵدا نزیکەی ٣٠ کەس لە هێرشەکانی داعشدا شەهید بوون".
ڕامی عەبدولرحمان بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند" لەمساڵدا هێرش و پەلامارەکانی داعش بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی ژێر دەسەڵآتی خۆبەڕێوەبەریی زیادیکردوە و تەنها لە چوار مانگدا، چەکدارانی ڕێکخراوەکە ٦٩ هێرشی جیاوازیان کردوەتە سەر هێزەکانی سوریای دیموکرات- هەسەدە".
ڕامی عەبدولڕەحمان ئاماژەی بەوەشدا، لە هێرشەکانی ئەمساڵی داعشدا بۆسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، 28 ئەندامی هێزەکانی سوریای دیموکرات و ئاساییشی ناوخۆی ڕۆژئاوا و هاوڵاتیی سڤیل شەهیدبوون