سبەینێ چوارشەممە، ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان کۆدەبێتەوە و لە کارنامەکەى دانیشتنەکەدا، دوو تەوەر تاوتوێدەکرێت.
کۆبوونەوەکە کاتژمێر ١٠ دەکرێت، لە بڕگەى یەکەمدا دوا پێشهاتەکانى پەیوەندیدار بە گفتوگۆ و دانوسانەکانى تایبەت بە دەستپێکردنەوەى هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێمى کوردستان، دەخرێنەڕوو.
هاوکات، دەرەنجامى کۆبوونەوەى نێوان هەردوو حکومەتى هەرێمی کوردستان و فیدراڵ لە بەروارى ١٩ی نیسانى ٢٠٢٥ لە بەغدا، دوا کۆبوونەوەى هاوبەشى نێوان حکومەتى هەرێمى کوردستان و کۆمپانیا نەوتییەکان لە ٢٠ی نیسانى ٢٠٢٥ بە ئامادەبونى بریکارى وەزارەتى نەوتى عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێدەکرێن.
لە کۆبوونەوەکەدا وەزیرى سامانە سروشتییەکان لەبارەى گفتوگۆکانەوە راپۆرتێک دەخاتەڕوو.
لە بڕگەى دووەمدا، پێشنیازى بڕیارێکى ئەنجوومەنى وەزیران بۆ رێکخستنەوەى دامەزراوەى بەڕێوەبردنى خانەنشینیى گشتى لە هەرێمى کوردستان دەخرێتەڕوو.