لە سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان پۆلیس دەستی بەسەر زیاتر لە دوو تۆن گۆشتی ئەسپدا گرت کە بەنیازبوون بەسەر هاووڵاتیاندا ساغی بکەنەوە.
لە شاری قروەی سەربە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستی ٢ تۆن گوشتی ئەسپدا گرت لەمبارەوە پۆلیسی شارەکە دەڵێت" پێنج کەسیان دەستگیرکردووە کە بەشێوەیەکی نایاسایی خەریکی ئاژەڵ سەربڕین بوون، کاتێک داویانە بەسەریاندا، بینیویانە چەند ئەسپێکیان سەربڕیوە کە زیاتر لە دوو تۆن گۆشتیان هەبووە، ویستوویانە بەحسابی گۆشتی مەڕوماڵات و رەشەوڵاخ بیفرۆشن".
بە وتەی بەڕێوەبەری پۆلیسی قوروە، "لە هەمان شوێن چەندین ئەسپ و کەری زیندووش دەستیان بەسەردا گیراوە، بەر لەوەی سەرببڕدرێن".