وەزارەتی دارایی عێراق دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایار دەستپێدەكات

سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایدەگەیەنێت" لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی خانەنشینان خەرجدەکات". 

ئەو سەرچاوەیە ئەمڕۆ چوارشەممە لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی عێراقی ڕاگەیاندووە" ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو مووچەی خانەنشینکراوان و کارمەندانی سەربازی بۆ مانگی ئایار دابەشدەکرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، دواکەوتنی مووچە بەهۆی پشووی ڕۆژی ١ی ئایار و پشووەکانی دیکەی ڕۆژانی هەینی و شەممەوەیە. 

جێگای سەرنجە وەزارەتی دارایی عێراق لە سەرەتایی هەموو مانگێکدا مووچەی خانەنشینان دابەشدەکات.

ئەمەش لە کاتێدایە، تائێستا فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگی نیسانی ئەمساڵیان وەرنەگرتووە و هیچ وادەیەکیش بۆ دابەشکردنی نەزانراوە. 



AM:11:00:30/04/2025