ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، پلەکانی گەرماش زیاتر بەرزدەبنەوە".
بەپێی زانیارییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بوونی کەمێک تۆز و خۆڵ لە کەشدا، هەروەها پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بەرزتردەبنەوە بە پلەی (١ تا ٢) پلەی سیلیزی، خێرای باش (١٠ - ١٥)کم دەبێت، مەودای (٧ - ٩)کم دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ پێنج شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەڵام لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو، هەروەها پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و خێرای باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت، مەودای بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە:
هەولێر: ٣٦
سلێمانی: ٣٢
دهۆک: ٣٥
زاخۆ: ٣٥
هەڵەبجە: ٣٢
کەرکوک: ٣٨
حاجی ئۆمەران: ٢٣
سۆران: ٣٢
گەرمیان: ٣٩