بە تالیۆنی ژینگەپارێزانی بارزان وەکوو سزادانی چەند کەسێک کە ڕێژەیەکی زۆر گیای بەهارییان بە ڕەگەوە دەرهێنابوو، ٩٣٩ بنەگیایان پێ چاندنەوە.
رۆژی چوارشەممە ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٥ ڕاگەیاندنی بەتالیۆنی ژینگەپارێزی بارزان لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای دەکات کە "ئەمڕۆ پاش دەستگیرکردنی چەند کەسێک کە ڕێژەیەکی زۆر گیای بەهارییان بە ڕەگەوە دەرهێنابوو، دوای کۆکردنەوەی گیاکان، سەرپێچیکاران گەڕێندرانەوە بۆ شاخ و ٩٣٩ بنەگیایان پێ چێندرایەوە کە دەریانهێنابوون".
جەختیشیان کردووە تەوە کە بنەگیاکان بەهۆی شێوازی هەڵەی دەرهێنانی گیاکانەوە دەرهاتبوون، ئەگەر بە چەقۆ گیاکان بکرێن، وەهایان لێنایێت، هەروەها ئەم بنەگیایانە بۆ فرۆشتن نەبوون بەڵکوو لەگەڵ فرۆشتنی گیاکان لەناودەچوون و نەدەچێنرانەوە، بەڵام خۆشبەختانە گیران و تەواوی بنەگیاکانیان پێ چێندرایەوە.
جێی باسە لە سەرەتای وەرزی بەهار و هاتنی گژوگیاکانی بەهاری بەتالیۆنەکەمان رێنمای تەواویان بۆ چۆنیەتی کردنی گژوگیا بۆ هاولاتیان روونکردبوەوە.