پاسێكی خوێندكاران لە سەیرانگای كونەماسی لە شارباژیڕ وەرگەڕا و بەهۆیەوە ١٤ خوێندكار بریندارن…
سامان شێخ لەتیف، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی بە میدیاکانی ڕایگەیاند، لە سەیرانگای كونەماسی پاساێكی خوێندكاران تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بووە لە جۆری وەرگەڕان و بەهۆیەوە ١٤ خوێندكار بریندار بوون.
ڕاشیگەیاند، برینداری خوێندكارەكان سووكە و جێگەی مەترسی نییە و دووانیان گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی شار و ئەوانی دیكەش بە ئۆتۆمبێلی فریاكەوتن بەڕێكراون بۆ نەخۆشخانە.
بەپێی زانیارییەكان، خوێندكارەكان لە خوێندنگەی برایەتی بۆ گەشت و سەیران چووبوونە دەرەوە، هاوکات برینی هیچ کام لە خوێندكارەكان سەخت نییە و باری تەندرووستیان جێگیرە.