بەڕێوەبەری پەروەروەدەی سلێمانی ئاشکرای کرد کە دۆخی دوو مامۆستا و دوو قوتابی خراپە، دەشڵێت" گەشتە زانستییەکان رادەگیرێت".
ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠ نیسان نەژاد عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی بە وەکالەت سەبارەت بە رووداوی وەرگەڕانی پاسەکەی قوتابخانەی برایەتی بە میدیاکانی ڕاگەیاند لە کاتی گەشتی قوتابیان روویداوە و بەو هۆیەشەوە ١٤ قوتابی و خوێندکار و چوار مامۆستا و فەرمانبەر و سێ مناڵی مامۆستا و فەرمانبەر کە وەکوو میوان لەگەڵیان بوون گەیەندراونەتە نەخۆشخانە".
نەژاد عەبدوڵا دەشڵێت" دۆخی دوو مامۆستا دوو لە خوێندکارەکان خراپ و ناجێگیرە "، وتیشی" هۆکاری رووداوەکە دواتر لە لایەن لێژنەی تایبەتەوە ئاشکرا دەکرێت".
بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە سەرجەم گەشتە زانستییەکان لە ئەمساڵدا رادەگیرێت