کارەبای بەشێکی دیکە لە گەڕەکەکانی سلێمانی دەبێتە ٢٤ کاتژمێری

لە چوارچێوەی پرۆژەی ڕووناکیدا کارەبای ١٢ گەڕەکی شاری هەولێر و دوو گەڕەکی شاری سلێمانی، دەبێتە ٢٤ کاتژمێری.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠ نیسان وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئاماژەی بەوە دا، پرۆژەی ڕووناکی لە هەولێر و سلێمانی بەرفراوان دەبێت، کارەبای ١٢ گەڕەکی دیکەی هەولێر و دوو گەڕەکی دیکەی سلێمانی، لە چوارچێوەی پرۆژەکەدا دەبێتە ٢٤ کاتژمێری.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، گەڕەکەکان بریتین لە:
شاری هەولێر؛ گەڕەکەکانی (شۆڕش، کانی، نووسەران، کوێستان، کۆماری، ڕووناکی، پزیشکان، مەنتکاوە، ئازار، زانکۆ، حەمرین و شارەوانی)
شاری سلێمانی؛ گەڕەکەکانی (هەواری تازە و بەشێکی تووی مەلیک).

ئەوەش لە کاتێکدایە نارەزایەتی و نیگەرانی زۆر لەناو هاوڵاتیاندا سەبارەت بە گرانی نرخی کارەبای ٢٤ کاتژمێری دروست بووە.




PM:07:56:30/04/2025