سەرۆکی دانیشتنی یەکەمی پەرلەمان ئاشکرای دەکات کە هەڵنەبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان پێچەوانەی یاسایە و ئەم خوڵەی دانیشتنی پەرلەمان بە هەڵوەشاوەیی حسابە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١ـی ئایارـی ٢٠٢٥، محەمەد سلێمان، سەرۆکی دانیشتنی یەکەمی پەرلەمان لە کۆنفرانسی رۆژنامەنوسی فراکسیۆنی نەوەی نوێ بە میدیاکانی راگەیاند" خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بە هەڵوەشاوەیی حسابە".
هاوکات ئەوەشی خستەڕوو کە پێویستە فەرمانی هەڵوەشاندنەوە بۆ پەرلەمان دەربکرێت و وتیشی" بەرپرس نیم لەهەر رێکارێکی تری یاسایی کە دەگیرێتە بەر".
بۆ بینینی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە سەردانی پەیجی سپی بکەن:https://www.facebook.com/share/v/1cachvB9zo/