لە دوێنێ چوارشەممەوە دوو رۆژنامەنووسی کەناڵ ٨ نزیک یەکێتی لە شاری دیمەشقی سوریا بێسەروشوێنن و چارەنووسیان نادیارە.
رۆژی پێج شەممە ١ ی ئایار کەناڵ 8 لەراگەێندراوێکدا بڵاویکردەوە" لە ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە ٣٠ـی نیسانەوە، هاوکارانمان، ئەکرەم ساڵح و جودی حاج عەلی رووماڵی گرژی و ئاڵۆزییەکانی دیمەشقیان دەکرد، تاوەکو کاتژمێر ٦ ی ئێوارە پەیوەندییان بە ناوەندی هەواڵی کەناڵ ٨ـەوە هەبوو، پاشان پەیوەندییەکەیان پچڕا و لەوکاتەشەوە هیچ زانیارییەکمان لەبارەیانەوە نییە".
"هاوکارانمان لە نووسینگەکانی سووریا، بەدرێژایی پێنج مانگی رابردوو بەشێوەیەکی پیشەییانە کارەکانیان ئەنجامداوە و رووماڵی رووداوەکانیان کردووە."( کەناڵ ٨ ئەمەی راگەیاندوووە).
دەربارەی چارەنووسیان کەناڵ ٨ دەڵێت "لەگەڵ سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان و رێکخراو و رۆژنامەوانانی سەربەخۆ بۆ ئاشکراکردنی چارەنووسی هاوکارانمان، بەڵام تاوەکو ئێستا چارەنووسیان نادیارە."