ئیسرائیل هێرشدەکاتە سەر نزیک کۆشکی سەرۆکایەتی دیمەشق

سەرلەبانی ئەمڕۆ هەینی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند" ئیسرائیل هێرشیکردووەتە سەر ئامانجێک لە نزیک کۆشکی سەرۆکایەتی لە دیمەشق".

نەتانیاهۆ لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا لەگەڵ وەزیری بەرگری ئیسرائیل کاتز وتی" ئیسرائیل  لە نزیک کۆشکی سەرۆکایەتی لە دیمەشق هێرشێکی ئاسمانی دەستپێکردووە". 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمە پەیامێکی ڕوونە بۆ ڕژێمی سوریا، ڕێگە نادەن هێزەکانی سوریا لە باشووری دیمەشق جێگیرببن و هیچ مەترسییەک بۆ سەر دروزەکان دروستبکەن.

لای خۆشییەوە سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە" فڕۆکە جەنگییەکان هەڵیانکوتایە سەر ناوچەی دەوروبەری کۆشکی ئەحمەد شەرع لە دیمەشق". 

تا ئێستا هیچ لێدوانێکی دەستبەجێ لەلایەن دەسەڵاتدارانی سوریاوە سەبارەت بەو هێرشە نەدراوە. 

بەمەبەستی پاراستنی کەمینەی دروزەکان لە سوریا، ئەمە دووەم جارە ئیسرائیل لە ماوەی دوو ڕۆژدا هێرش بۆ سەر سوریا دەستپێدەکات. 



AM:08:41:02/05/2025