سەرۆکی پێکهاتەی دروز شێخ حیکمەت ئەلحیجری، لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئایینی و کەسایەتییە دیارەکان کۆبووەوە تێیدا داوای چالاککردنی هێزە ئەمنییەکانی ناوخۆیان کرد، هەروەها جەختیان لەسەر پێویستی هەڵگرتنی گەمارۆی سەر ناوچەکانی دروز کردەوە.
دوێنێ پێنج شەممە سەرۆکی پێکهاتەی دروز شێخ حیکمەت ئەلحیجری، لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئایینی و ئەندامانی پێکهاتەی دروز کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا داوای چالاککردنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و هێزێکی ئاشتیپارێزی نێودەوڵەتی کردەوە تا بچێتە سووریا بۆ ئەوەی پێکهاتەکەیان بپارێزێت.
هەروەها داوای هەڵگرتنی گەمارۆی سەر جەرامانا و سەهنایا و ئەشرەفیە سەهنایا و گەڕانەوەی ژیان بۆ ئاسایی ناوچەکە دەکەن.
ئاماژە بەوەشدەکەن، دەستەبەرکردنی ئاسایشی ڕێگای دیمەشق – سوەیدە لە ئەستۆی دەسەڵاتدایە، پێویستە ئاگربەستیش لە هەموو خاکەکانی سوریا ڕابگەیەندرێت.