تای خوێنبەربوون گەیشتە هەرێمی کوردستان یەکەم حاڵەتی تووشبوون تۆمار کرا


هەرچەندە ساڵی رابردوو چەند حاڵەتێکی تۆمارکردنی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرابوو، بەس گیان لە دەستدان نەبوو، ئەمساڵیش حاڵەتێکی تووشبوونی نوێ لە کۆیە تۆمار کرا.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی " سپی " ئەو حاڵەتە خەڵکی کۆیەیە کە تووشی تای خوێنبەربووەو ئێستا لە نەخۆشخانەی هەولێرە.

تووشبووەکە پیاوەو پیشەکەی گۆشت فرۆشبووەو تەمەنی ٤٢ ساڵە.

لە بارەی دۆخی تەندروستییەوە، بەپێی زانیاریەکانی " سپی " حاڵەتی جێگیرە و لە نەخۆشخانەی هەولێر چارەسەر وەردەگرێت.

لەسەر ئاستی عێراق لەم چوار مانگەی ٢٠٢٥ دا ژمارەی تووشبوون و گیان لە دەستدان بەو نەخۆشیە بەرزبۆتەوە بۆ پێنج حاڵەت کۆچکردن و ٢٧ حاڵەتی تووشبوون.




PM:02:21:02/05/2025